کوردستانی
پێنج کەس بە تۆمەتی دەستکاریکردنی پێوەری زیرەک دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگای هەولێر ئاشکرای کرد پێنج کەس بە تۆمەتی دەستکاریکردنی پێوەری زیرەک دەستگیرکراون، ئاماژەی بەوەشکرد دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیادا گیراوە.
پارێزگای هەولێر رایگەیاند "دوای کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بەو کەسانەی دەستکاریی پێوەری زیرەکی کارەبای گەڕەکان دەکەن، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2022.2.12 بە فەرمان و راسپاردەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەلایەن لێژنەکانی قایمقامییەتی ناوەندی هەولێر و پۆلیسی شارەوانی (5) کەس لەکاتی کارکردنیان و دەستکاریکردنی پێوەری زیرەکی کارەبا لەیەکێ لە گەڕەکانی شاری هەولێر دەستگیرکران".

ئاماژە بەوەشکراوە "دوای دەستگیکردنیان و دەست بەسەر داگرتنی ئۆتۆمبێلەکەیان و ئەو کەل و پەلانەی کارەکەیان پێ ئەنجامدەدا، لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوە و رەوانەی دادگا دەکرێن بۆ بە سزا گەیاندنیان بەپێی یاسا".
س،ر
س،ر
بیروڕا