کوردستانی

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەنگ لەسەر دوو پرۆژەی گرنگ دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەنگ لەسەر دوو پرۆژەی گرنگ دەدات
مەودا میدیا-

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبێتەوە سەبارەت بە چەند تەوەرێکی گرنگ و دەنگدان لەسەر بودجه‌ی پرۆژه‌كانی ئیداره‌كانی راپه‌ڕین و گه‌رمیان.

ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی شوباتی 2022 کاتژمێر 10:00ی بەیانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبێتەوە، بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە بێت، لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکەدا ده‌نگ له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی پرۆژه‌كانی سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین به‌ سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحیه‌كانییه‌وه‌ ده‌درێت به‌ بڕی 20 ملیار و 730 ملیۆن دینار له‌ بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2022.

هەر بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە بێت، لە تەوەری دووەمدا دەنگ له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی پڕۆژه‌كانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحیه‌كانییه‌وه‌ دەدرێت به‌ بڕی 15 ملیار و 180 ملیۆن دینار له‌ بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2022.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan