کوردستانی

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان هۆشداری بە حکومەتی هەرێم دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان هۆشداری بە حکومەتی هەرێم دەدات
مەودا میدیا-

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لە شاری سلێمانی، داوایەکی بەپەلە ئاراستەی وەزیری کشتوکاڵ و یەکە ئیدارییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەکات.

نازم عەبدوڵڵا جاف، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان، لە بانگەوازێکی بەپەلەدا کە ئاراستەی وەزیری کشتوکاڵ، پارێزگاری سلێمانی، قایمقامی سلێمانی، ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی، ڤێتەرنەری سلێمانی و سامانی ئاژەڵی کردووە، رایگەیاندووە "هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە لەماوەی یەک هەفتەدا هەر تۆنێک عەلەف 80 دۆلار گران بووە, ئەمەش مەترسیی گەورە دروست دەکات بۆ بەرهەمهێنانی مریشک و مایەپووچبوونی خاوەن پرۆژەکان و راگرتنی بەرهەمهێنانی مریشک".

ئاماژەی بەوەشکردووە "خراپیی جووجک و گرانبوونی نرخەکەی، هۆکارێکی دیکەی کێشەکانمانە، هەروەها گرانبوونی و ڤیتامینەکان و دەرمان و ڤاکسین بە کوالێتی خراپیانەوە زیانی گەورەی بە کەرتەکەمان گەیاندووە لەگەڵ گرانبوونی نرخی غاز و گاز کە زیانی زۆری پێ گەیاندووین".

ناوبراو جەختی لەوەشکردەوە "لە ئێستادا تاکە چارەسەر بۆ مانەوەی کەرتی پەلەوەر لە هەرێمی کوردستان، کردنەوەی رێگەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە بۆ هاوردەکرنی عەلەف و جووجک بە ئازادانە، لەبەر ئەوەی نرخی ئالیک و جووجک لەو وڵاتە هەرزانە و کوالێتیی گونجاوە بۆ خاوەن پرۆژەکان".

لە هەرێمی کوردستاندا 1750پرۆژەی بەرهەمهێنانی مریشک هەیە کە زیاتر لە 2500 هۆڵ دەبن، هەروەها 500 پرۆژەی نایاساییش بوونیان هەیە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan