عیراقی

دادگای فیدراڵی عیراق بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگای فیدراڵی عیراق بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدات
مەودا میدیا-

بڕیارە ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی عیراق کۆبێتەوە لەبارەی بڕیاردان لەسەر کەیسەکەی هۆشیار زێباری و بڕیاری دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق لەلایەن سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی شوباتی 2022 دادگای فیدڕاڵی عیراق کۆدەبێتەوە لەبارەی کەیسەکەی هۆشیار زێباری و بڕیاری دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق.

هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بە ئەگەری زۆرەوە دادگای فیدڕاڵی بڕیار لەسەر بێتاوانی هۆشیار زێباری دەدات بەهۆی ئەوەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو هۆشیار زێباری بە بەڵگەوە وەڵامی تۆمەتەکانی داوەتەە، هەروەها بڕیاری نادەستووری بوونی دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن دەدات بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان