کوردستانی
سێ کەس بە تۆمەتی تەقەکردن و هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری بە تۆمەتی تەقەکردن راگەیاند کە لە دوو چالاکیی جیادا دەستگیر کراون.
لە راگەیەنراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە "دوای ئەوەی لە شوقەکانی دەروازە سیتی شەڕ و ئاڵۆزیی دروست بوو، دوو تۆمەتبار تەقەیان کردبوو، ده‌ستبه‌جێ مەفرەزەکانی بنكه‌ى پۆلیسى چوارچرا گه‌یشتنه شوێنى رووداوه‌كه و توانرا دوو تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانى (د، س، م - ش، خ، م) ده‌ستگیر بكه‌ن و ده‌ستیشیان گرت به‌سه‌ر چه‌كێكدا له جۆرى ده‌مانچه".

ئاماژە بەوەشکراوە "له چالاكییه‌كى دیکەدا دواى ئه‌وه‌ى پۆلیس زانیارى پێگه‌یشت له‌باره‌ى تۆمه‌تبارێكه‌وه كه چه‌كى بێ مۆڵه‌تى پێیه، مەفرەزەکانی بنكه‌ى پۆلیسى رزگارى گه‌یشتنه شوێنى مه‌به‌ست و توانرا تۆمه‌تباره‌كه به‌ناوى (پ، ر، س) ده‌ستگیر بكرێت و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر چه‌كێك له جۆرى ئێم فۆردا، لە ئێستادا تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن".
س،ر
س،ر
بیروڕا