کوردستانی
چەند قەزایەکی هەرێمی کوردستان لە مەترسیدان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان رایدەگەیەنێت ئەگەر لە دوو مانگی داهاتوودا بڕی بارانی پێویست نەبارێت ئەوا هەریەک لە قەزاکانی کەلار و خانەقین و کفری رووبەڕووی وشکەساڵی دەبنەوە، ئاماژە بەوەشدەکات بارینی باران لە رۆژانی رابردوودا سوودی بۆ خاوەن لەوەڕگاکان هەبوو.
شادییە حسێن، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا ناتوانین بڵێین لە سنووری گەرمیان لە وشکەساڵی رزگارمان بووە، لە ناوچەکانی ناحیەی مەیدان و بێباز و شێخ تەویل دەتوانین بلێنین رێژەیەکی باش باران بارییوە و مەترسی وشکەساڵی نەماوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە قەزاکانی خانەقین و کفری و کەلار ئەگەری وشکەساڵیمان هەیە، بەڵام لەئێستادا زووە بۆئەوەی بڵێین وشکەساڵییە، چونکە هێشتا دوو مانگ ماوە بۆ باران بارین".
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان وتی "دواکەوتنی باران بارین زیانی بە بەروبومی دانەوێڵەی سنووری گەرمیان گەیاندووە، بەڵام ئەم بارانەی کە لە رۆژانی رابردوودا باری مەترسی وشکەساڵی بۆ لەوەڕگاکان کەمکردووەتەوە و سوودێکی باشی هەبوو بۆ خاوەن ئاژەڵەکان".
س،ر

بیروڕا