کوردستانی
دادگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم فەرمانبەران دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی رایدەگەیەنێت بۆ سەرجەم دادگاکانی ناوشاری سلێمانی و شارۆچکەکانی پێویستییەکی زۆری بە فەرمانبەر هەیە لە بوارە جیاوازەکان.
ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی شوباتی 2022 سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی رایگەیاند "سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی بۆ سەرجەم دادگاکانی ناوشاری سلێمانی و شارۆچکەکانی پێویستییەکی زۆری بە فەرمانبەر هەیە لە بوارە جیاوازەکان".
ئاماژە بەوەشکراوە "ئاگاداری سەرجەم فەرمانبەرانی فەرمانگە حکومییەکان دەکەین ئەوانەی خوازیارن راژەکەیان بگوازنەوە سەر میلاکی سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی پەیوەندیمان پێوەبکەن".
ئەوەشخراوەتەڕوو "ئەم ئاگادارییە بۆ دامەزراندن نییە، بەڵکو تەنها بۆ گواستنەوەی راژەیە، واتە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە پێشتر دامەزراون".
س،ر

بیروڕا