کوردستانی

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەبای هەرێمەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەبای هەرێمەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کێشەکانی ئەمڕۆ قەزای پێنجوێن روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە کە رێگریانکرد لە بەستنی پێوەری زیرەک.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لە قەزای پێنجوێن لەلایەن هەندێ کەسی نابەرپرسەوە، بە پاساوی کەمبوونەوەی کارەبا، رێگری لە تیمەکانی کارەبا بۆ بەستنی پێوەری زیرەک کراوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "هەمووان دەزانن کە لە پێنجوێن بەهۆی بەفر و سەرمای سەختی ناوچەکە، کاتەکانی پێدانی کارەبا لە هەموو ناوچەکانی دیکەی هەرێم زیاتر بووە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "رێگری کردن لە تیمەکانی کارەبا بۆ بەستنی پێوەری زیرەک، هاندان و بۆ مەرامێکی تایبەتی بووە و هیچ پەیوەندییەکی بە پرۆژەی پێوەری زیرەکەوە نییە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan