عیراقی

پەیامێکی بەپەلە لە سەدرەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەیامێکی بەپەلە لە سەدرەوە
مەودا میدیا-

لە پەیامێکدا رێبەری رەوتی سەدر پێشوازی لە بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی عیراق کرد بۆ رەتکردنەوەی كاندیدبوونی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر  لەدوای بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە "جارێكی دیکە دەسەڵاتی دادوەریی عیراق پاكی و سەربەخۆیی خۆی و نەچوونەژێر فشاری سیاسیی سەلماند، سوپاس بۆ خودا و سوپاس بۆ دەسەڵاتی دادوەریی عیراق، بەم هەڵوێستانە وڵاتان بنیاددەنرێن".

هەر لە پەیامەکەدا سەدر جارێكی دیکە پێداگیری دەكات لەسەر پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی و دەڵێت "هێشتا دەرگەمان كراوەیە بەڕووی ئەوانەی هێشتا گومانی باشمان لەبارەیانەوە هەیە، وتیشی، هەمووان بە برای ئێمە دەمێننەوە ئەگەر ببن بە ئۆپۆزسیۆن یاخود بایكۆتبكەن، تا ئەو جێگەیەی هەوڵی چاكسازی بدەن و كار بۆ شكۆمەندیی عیراق بكەن".

ئەوە لە کاتێکدایە دادگەی باڵای فیدراڵیی عیراق ئەمڕۆ یەكشەممە دانیشتنێكی ئەنجامدا بۆ تاوتوێكردنی ئەو سكاڵایەی دژ بە ‏كاندیدكردنی هۆشیار زێباری تۆماركراوە، لە دانیشتنەكەدا بڕیاریدا بە رەتكردنەوەی كاندیدبوونی ناوبراو بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان