کوردستانی

ئاگادرییەک لە پەروەردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادرییەک لە پەروەردەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزمونەکان رایگەیاند، ئاگاداری ئەو خوێندکارانەی پۆلی 12 دەکەن کە بە سیستمی دەرەکی تاقیکردنەوە دەکەن، لەئێستادا لەڕێگەی ئۆنلاینەوە دەتوانن شوێن و ھۆڵی ئەزمونە بەراییەکانیان بدۆزنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزمونەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "ئاگاداری  سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەرەکی بەرایی(تمھیدی) بە ھەموو بەشەکانییەوە دەکەینەوە، لەڕێگەی ئەو لینکانەی خوارەوە بەپێی پارێزگاکان ئەو قوتابخانانەی مامەڵەیان لێکردووە دەتوانن شوێن و ھۆڵی تاقیکردنەوەکانیان بزانن".

باسی لەوەشکردووە، بۆیە داوایان لێ دەکەن رۆژێک پێش ئەنجامدانی ئەزمونە بەراییەکان کە لە رێکەوتی (19ی2ی2022) کاتژمێر (1:00)ی دوای نیوەرۆ ئەنجام دەدرێت، سەردانی ھۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان.

Qaiwan
Qaiwan