کوردستانی
سلێمانی؛ 98 تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی زیاتر لە مانگێکدا پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، 98 تۆمەتباریان بەپێی چەند مادەیەکی یاسایی دەستگیرکردووە.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی زیاتر لە مانگێکدا پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، 98 تۆمەتباریان بەپێی چەند مادەیەکی یاسایی دەستگیرکردووە.
لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی کە ئەمڕۆ بڵاویکردەوە ئاماژە بەوەکراوە، لە رێککەوتی 1/1/2022 تا 6/2/2022 نزیکەی 100 تۆمەتبار دەستگیرکراون.
باسی لەوەشكردووە، تۆمەتبارەکان بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەکانی (43، 444 ،446، 452، 289، 298، 295، 281، 279) لەیاسای سزادانی عیراقی دەستگیرکراون.
هەروەها لەو ماوەیەدا دەستگیراوە بەسەر پێنج ئۆتۆمبێل و دوو ماتۆڕسکیلى جۆری سێ تایی و سێ ماتۆڕسکیل لە جۆری دوو تایی دزراودا.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


