کوردستانی
وەزارەتی پێشمەرگە ئەم کارەی قەدەغەکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەو پەیج و ئەکاونتانەی کە بەناوی یەکە سەربازییەکانی (سریە، فەوج ، لیوا) کراونەتەوە، نابێت بەهیچ جۆرێک و لەژێر هەر ناوێکدا بوونیان هەبێت و دەبێت دابخرێن.
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەو پەیج و ئەکاونتانەی کە بەناوی یەکە سەربازییەکانی (سریە، فەوج ، لیوا) کراونەتەوە، نابێت بەهیچ جۆرێک و لەژێر هەر ناوێکدا بوونیان هەبێت و دەبێت دابخرێن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی شوباتی 2022 وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەڕێوەبەری هۆشیاری لیوای شەشی پیادە، سەردانی فەوجەکانی (1و2و3)ی لیواکەیان کرد. ئامانج لە سەردانەکەیان، پێدانی زانیاری و روونکردنەوەی چەند رێنماییەک بوو، کە وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی، ئاراستەی لیواکانی پیادەی کردبوو، لەبارەی ئەو پەیج و ئەکاونتانەی کە بەناوی یەکە سەربازییەکانەوە (سریە، فەوج ، لیوا) کراونەتەوە.
باسی لەوەشکردووە "بۆ ئەم مەبەستە رێنمایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتیمانیی وەزارەتی پێشمەرگەیان پێ راگەیاندن، کە نابێت بەهیچ جۆرێک و لەژێر هەر ناو و بەهەر پاساوێک بێت، پەیج بەناویانەوە دابمەزرێنن و ئەوەیشی کە هەیە دەبێت دابخرێت، بەپێچەوانەوە جێبەجێ نەکردنی ئەو رێنماییانە، دژی رێنمایی و پڕەنسیپە سەربازییەکانە".
وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی، پێشتر وەزارەتی پێشمەرگە نووسراوێکی بە واژۆی ئەمینداری گشتی ئاراستەی لیواکانی پیادە کردووە، تیایدا فەرمانی کردووە، بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی لێدوان و بڵاوکراوەکان و رێگرتن لە پەرتەوازەیی میدیایی، پێویستە ئەفسەران و کارمەندان، ئەم رێنماییانە جێ بە جێ بکەن.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


