کوردستانی
لە سلێمانی دەنگی تەقە دەبیسترێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
لە گەڕەکی کانی کوردەی شاری سلێمانی بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕە تەقە لەنێوان دوو بنەماڵەدا دروستبوو و لەئەنجامدا سێ کەس برینداربوون.
لە گەڕەکی کانی کوردەی شاری سلێمانی بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕە تەقە لەنێوان دوو بنەماڵەدا دروستبوو و لەئەنجامدا سێ کەس برینداربوون.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "کەمێک لەمەوبەر سێ کەسیان بە برینداری هێناوەتە نەخۆشخانەی شار کە بەهۆی پێکانیان بە فیشەک برینداربوون".
ئاشکراشیکرد "بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕ لەنێوان دوو خێزانی گەڕەکی کانی کوردە دروستبووە و شەڕەکە سەریکێشاوە بۆ تەقەکردن".
لەسەر رووداوەکەش تا ئەم ساتە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی هیچ زانیارییەکی بڵاونەکردووەتەوە.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا



