کوردستانی
زاخۆ؛ برایەک خوشکەکەی کوشت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لە زاخۆ برایەک گوللـەیەک دەنێت بە خوشکەکەیەوە و بەو هۆیەوە گیان لەدەستدەدات.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە زاخۆ بە مەودا میدیای راگەیاند، دوای ئەوەی ئافرەتێک بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی زاخۆ و چارەسەری سەرەتایی وەرگرتووە گیانی لەدەستداوە، لە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەرکەوتووە کە براکەی تەقەی لێکردووە و فیشەکێکی ناوە بە سەرییەوە.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە ئافرەتەکە تەمەنی لە نێوان 30 بۆ 35 ساڵدایە و ناوی عەیدێ محەمەدە و دایکی چەند منداڵێکیشە.
سەرچاوەکە وتیشی، تۆمەتباری رووداوەکە دەستگیرکراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
ر. ئ.

بیروڕا