کوردستانی
"نرخی بەنزین زیاتر بەرزدەبێتەوە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
جارێکی دیکە لە سلێمانی نرخی بەنزین بەرزبووەوە، سەرۆکی لیژنەی سوتەمەنی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت "کەس گوێمان لێ ناگرێت و ئەم دۆخە وابڕوات نرخی بەنزین زیاتر بەرزدەبێتەوە".
جارێکی دیکە لە سلێمانی نرخی بەنزین بەرزبووەوە، سەرۆکی لیژنەی سوتەمەنی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت "کەس گوێمان لێ ناگرێت و ئەم دۆخە وابڕوات نرخی بەنزین زیاتر بەرزدەبێتەوە".
ئەمڕۆ دووشەممە 14ی شوباتی 2022 لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بە 875 دینارە، کەریم عەلی، سەرۆکی لیژنەی سوتەمەنی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین زۆرن، لەوانە باج، قۆرخکاریی کۆمپانیاکان و هەبوونی دەستی سیاسییەکان لە بازرگانییەکەدا، بۆچی تۆنێک غاز هەناردە دەکەن 12 دۆلار وەردەگرن، بەڵام تۆنێک بەنزین هاوردە دەکرێت 120 دۆلار گومرگی هەیە؟".
ئاماژەی بەوەشكرد "لەئێستادا حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ پلانێکی بۆ چارەسەری نرخی سوتەمەنی و بەتایبەتی بەنزین نییە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە خواستێک هەیە بۆ ئەوەی هەموو دۆسییەکە رادەستی کەرتی تایبەت بکرێت کە زۆربەی بەرپرسانی سوتەمەنی لە بەرپرسەکانی دەسەڵات نزیکن، ئەوەش وایکردووە تا نرخ بەرزتر بێتەوە، ئەوان زیاتر قازانج بکەن، هەر بۆیە نرخی بەنزین زیاتر بەرزدەبێتەوە".
بەنزینی نۆرماڵ لە سلێمانی، پێشتر لیتری بە 850 دیناربوو، بەڵام ماوەی دوو رۆژە بەرزبووەتەوە بۆ 875 دینار، هەروەها لیتری موحەسەن 975 دینار و سۆپەریش هەزار و 50 دینارە.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


