کوردستانی

دادگاییکردنی بێریڤان ئەیوب دواخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگاییکردنی بێریڤان ئەیوب دواخرا
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە پرۆسەی دادگاییکردنی بێریڤان ئەیوب، یەکێک لە چالاکوانی خۆپێشاندانەکانی ساڵی 2020ی پارێزگای دھۆک  لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی یەکێک لە دادوەرانی سەرەکی دۆسییەکە، پرۆسەی دادگاییکردنەکە دواخرا.

ئەمڕۆ دووشەممە رێڤینگ یاسین، پارێزەری دەستگیرکراوانی بادینان بە مەودا میدیای راگەیاند، بڕیاربوو ئەمڕۆ 14ی شوبات پرۆسەی دادگاییکردنی بێریڤان ئەیوب، چالاکوانی خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2020ی پارێزگای دھۆک لە دادگەی هەولێر بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی کوڕی یەکێک لە دادوەرانی سەرەکی دۆسیەکە تووشی رووداوێکی هاتوچۆ بووە، دادوەرەکە ئامادەی دانیشتنی ئەمڕۆی دادگە نەبوو.

باسی لەوەشکرد، بەو هۆیەوە پرۆسەی دادگاییکردنی بێریڤان ئەیوب بۆ 28ی ئەم مانگە دواخراوە.

بێریڤان ئەیوب حەسەن لە 13 تشرینی یەکەمی 2020ەوە، لە پارێزگای ھەولێر بە پێی مادەی 1 لە یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2003 "کە تایبەتە بە تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی" دەستگیرکراوە و تائێستا بەبێ دادگاییکردن لە زینداندا ھێڵدراوەتەوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan