کوردستانی
قەڵادزێ؛ پیاوێک بە چەقۆ کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، پیاوێک کە لەگەڵ هاوسەرەکەیدا ویستوویانە بچن بۆ ئاهەنگێکی هاوسەرگیری، لەلایەن سێ کەسەوە بە چەقۆ هێرش دەکرێتەسەریان و پیاوەکە گیان لەدەستدەدات و ژنەکەشی بریندار دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "کەمێک پێش ئێستا پیاوێک بەناوی (ق. ب. ع.) کە لەدایکبووی ساڵی 1986 و دانیشتووی گەڕەکی راپەڕینی قەڵادزێیە و پیشەی پێشمەرگەیە لە لیوای شەشی پیادە بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ کە شوێنەواری چوار چەقۆ بەسەر جەستەیەوە هەیە".
باسی لەوەشکردووە "پیاوەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، لە رووداوەکەشدا هاوسەرەکەشی بەسوکی بریندار بووە و لە نەخۆشخانە چارەسەری پێویستی بۆ کراوە".
بە وتەی هاوسەرەکەی "بەیەکەوە ویستویانە بچن بۆ هۆڵی ئاهەنگێک لە قەڵادزێ ئینجا لەلایەن سێ کەسی ناسراو بە چەقۆ هێرشی کراوەتەسەر و بەسەختی برینداریان کردووە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "بە بڕیاری دادوەر و بە مادەی 406 لە یاسایی سزادانی عیراقی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباران دەرچووە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە رێکخراوە".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا