عیراقی

کازمی: یان دەوڵەتداری یان بێسەروبەریی

مەودا میدیا - سلێمانی |


کازمی: یان دەوڵەتداری یان بێسەروبەریی
مەودا میدیا

سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، دوو بژاردەیان لە بەردەمدایە، یان دەوڵەتداری یان فەوزا و بێسەروبەریی، کە ھەندێک ئاواتی پێدەخوازن.

ئەمڕۆ سێشەممە 15ی شوباتی 2021 مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق  لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا رایگەیاند، کاردەکەن لەسەر تێپەڕاندنی ئەو رەوشە بێسەروبەرە قبوڵنەکراوە و بەرپەرچدانەوەی گروپە لە یاسا دەرچووەکان.

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختیکردەوە، بەھەموو ھێزی خۆیانەوە بەرگری لە دامەزراوەکانی دەوڵەت دەکەن و رێگری دەکەن لەو بێسەروبەرییە کە ھەندێک ئاواتی پێ دەخوازن.

 "پێویستە وەزیرەکان بەوپەڕی سووربوونەوە کاربکەن لە سەپاندنی ھەژموونی دامەزراوەکانی دەوڵەت، چونکە ھەیە دەیەوێت دامەزراوەکانی دەوڵەت بێ رۆڵ و لاواز بکات لەپێناو بەرژەوەندی تایبەت، کە بۆ بەرژەوەندی گروپ و کەسانی یاخیبوو کار دەکات"، سەرۆک وەزیرانی عیراق وا دەڵێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان