عیراقی
نوێترین لێدوانی سەدر لەبارەی بەهای دۆلارەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی بڵاوکردەوە لەبارەی بەهای دۆلارەوە و رایدەگەیەنێت بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار و زیان و قازانجەکانی نابێت ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی شتمەک.
لە جریوەیەکەدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر موقتەدا سەرد، رێبەری رەوتی سەدر نووسیویەتی "نابێت بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی شمەک و بە تایبەت ئەو شمەکانەی پێداویستی رۆژانەی خەڵکە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "بەرەو مانگی رەمەزان دەڕۆین و دەبێت حکومەت ئاسایشی خۆراک بپارێزێت و سزای هەموو ئەو کەسانە بدات، کە دەیانەوێت نرخەکان بەرزبکەنەوە".
نووسیویشیەتی "دەبێت بازرگانەکانیش دۆخی گەل لەبەرچاوبگرن، نەک تەنیا گیرفانی خۆیانیان بەرچاو بێت، نابێت چاوجنۆکانە مامەڵە بکەن، چونکە بەرانبەر خودا و گەلیش بەرپرسیارن، هەروەها پێویستە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان رێکاری پێویست دژی ئەو کەسانە بگرنەبەر کە نرخەکان بەرزدەکەنەوە".
س،ر