تەندروستی

سوودەکانی خواردنی گازۆ

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودەکانی خواردنی گازۆ
مەودا میدیا-

چەرەساتەکان بەشێوەیەکەی گشتی بەسوودن بۆ تەندروستیی مرۆڤ و دەتوانن بڕێکی باش لە مادە خۆراکییەکان دابین بکەن بۆ جەستە، لەناویشیاندا گازۆ کە جگە لەوەی هەستی تێری بە مرۆڤ دەبەخشێت، چەندین سوودی گرنگی هەیە بۆ تەندروستیی جەستە.

هەواڵێکی ماڵپەڕی(ئیت زیس، نۆت زات) باس لەوەدەکات، خواردنی رۆژانەی بڕێکی کەم لە گازۆ چەندین سوودی گرنگی هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ، هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە، پزیشکێک بەناوی (فاڵتینا دۆنگ) ئەوەی روونکردووەتەوە کە خواردنی بەردەوامی گازۆ بەشێوەی رۆژانە کاریگەری بەسوودی دەبێت لەسەر تەندروستیی دڵ و نزمکردنەوەی بەرزەفشاری خوێن، کاریگەریشی دەبێت لەسەر داگرتنی رێژەی چەورییە سیانییەکان.

پزیشکەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە مرۆڤ دووردەخاتەوە لە مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ و کاریگەری زۆریشی دەبێت بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت کێشیان کەمبکەنەوە، بەهۆی ئەوەی هەستی تێربوونیان پێدەبەخشێت.

ئاگاداری گازۆی سوێرکراو بن:

سەرەڕای ئەوەی پزیشکەکە و چەندین توێژینەوەی دیکەش سوودەکانی خواردنی گازۆیان خستووەتەڕوو لە رێکخستنی فشاری خوێن و رێکخستنی تەندروستیی دڵ، بەڵام ئەو گازۆیانەی سوێرکراون و خوێیەکی زۆریان پێوەیە، رەنگە زیانی تەندروستییان هەبێت، بەهۆی ئەوەی خوێ کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر بەرزکردنەوەی فشاری خوێن لە بۆرییەکانی خوێن و دڵدا، بۆیە شارەزایان ئامۆژگاری دەکەن لە نەخواردنی ئەو گەزۆی سوێرکرداو بەشێوەی رۆژانە.

ر. ئ.






Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب