عیراقی

دادگەی فیدراڵی هاتەدەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگەی فیدراڵی هاتەدەنگ
مەودا میدیا-

دادگەی باڵای فیدراڵی عیراق راگەیەندراویکی لەبارەی بڕیاری رۆژی 15ی شوباتی 2022 بڵاوکردەوە کە بڕیادرا بە نادەستووری فرۆشتنی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان.

لە راگەیەندراوەکەی دادگەی فیدراڵی هاتووە "بڕیاری دادگەی فیدراڵی بە ژمارە (55/ فیدڕاڵی 2012) یەکخراو لەگەڵ (110/فیدڕاڵی 2019) لە رێکەوتی 15ی شوباتی 2022 نادەرستووربوونی یاسای نەوت و غازی هەرێم و فرۆشتنیانی دەرکرد، بڕیارەکە بە پشتبەستن بە مادە یاساییەکانی 110 و 111 و 115 و 121 و 130ی دەستووری عیراقی ساڵی 2005 دەرکردووە".

ئەوەش هاتوو "بەتایبەتی بە پشتبەستن بە بڕیاری یەکێک لە دادگەکانی ئەمەریکا لەسەر سکاڵای وەزارەتی نەوتی عێراق کە لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی تۆمارکردبوو، بڕیاری دادگە ئەمەریکییەکە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە داوای تێهەڵچوونەوەی بۆکراوە و دادگەی تێهەڵچوونەوەی ئەمریکاش لە 21ی کانوونی یەکەمی 2015 لە فەرمانگەی پێنج تێهەڵچوونەوەی بۆ بڕیارەکە کردووە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تێهەڵچونەوەکەی پێشکەشی دادگەی فیدراڵی عیراقیکردووە و ئارەزوومەندانە دانی بەوەداناوە بارهەڵگرێک کە نەوتی هەڵگرتووە لە وڵاتی ئیسرائیل بەتاڵکراوە، ئەمەش وایکردووە بەڵگەکەی حکومەتی هەرێم لاوازبێت و دادگەی فیدڕاڵی عێراق بڕیاری کۆتایی دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەمەریکای رەتکردووەتەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان