عیراقی
ژمارەی دانیشتوانی عیراق راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی پێگەی دەتەرپۆرتاڵی جیهانی گەشەی ژمارەی دانیشتوانی عیراق زۆر خێرایە، بەجۆرێک تەنها لە ماوەی یەک ساڵدا و لە ساڵی 2021 بۆ 2022 نزیکەی یەک ملیۆن زیادی کردووە.
بەپێی پێگەی دەتەرپۆرتاڵی جیهانی گەشەی ژمارەی دانیشتوانی عیراق زۆر خێرایە، بەجۆرێک تەنها لە ماوەی یەک ساڵدا و لە ساڵی 2021 بۆ 2022 نزیکەی یەک ملیۆن زیادی کردووە.
پێگەی datareportalی کە پێگەیەکی تایبەتە بە ئاشکراکردنی داتا و ئامارە جیاوازەکان لە وڵاتانی جیهاندا ئاشکرایکردووە، ژمارەی دانیشتوانی عیراق لەئێستادا گەیشتوەتە 41.67 ملیۆن کەس و تەنها لەنێوان ساڵی 2021-2022دا 971 هەزار کەس زیادی کردووە و رێژەی گەشە 2.4%دایە.
هەر بەپێی ئەو پێگەیە، زۆرینەی ژمارەی دانیشتوان لەسەنتەری شارەکاندا جێگیربوون کە دەکاتە 71.4% لە بەرانبەردا تەنها 28.6%یان دانیشتوی گوندەکانن، سەبارەت بە ژمارەی هەردوو رەگەز، 49.4%ی دانیشتوان لە رەگەزی مێن لەکاتێکدا 50.6%یان لە رەگەزی نێرن.
هەر بەگوێرەی ئەو ئامارانەی پێگەکە 20.58 ملیۆن هاوڵاتی لە مانگی رابردوودا هێڵەکانی ئینتەرنێتیان بەکارهێناوە، کەدەکاتە 49.4%هەموو دانیشتوان.
ر. ئ.
ر. ئ.