عیراقی

موقتەدا سەدر نیگەرانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


موقتەدا سەدر نیگەرانە
مەودا میدیا-

رێبەری رەوتی سەدر نیگەرانە و هەڕەشە لەو کەسانە دەکات کە دەیانەوێت هاوپەیمانێتیەکەی هەڵبوەشینن و باس لەوە دەکات وڵات ناداتە دەست گەندەڵەکان.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، لە تویتێکدا لەبارەی هەوڵ و مەترسیی هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانێتییەکەی دەڵێت "جارێکی دیکە هەڕەشە لە هاوپەیمان و هاوبەشەکانمان لە حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی (نە رۆژهەڵاتی نە رۆژئاوایی) دەکرێت، منیش پێتان دەڵێم، بەسە هەڕەشە و بەڵێن پێدان".

سەدر دەشڵێت "وڵات ناگەڕێنینەوە بۆ گەندەڵکاران و نیشتمان نافرۆشین بەو کەسانەی لە پشتی سنوورەوەن " و باس لەوەش دەکات "زۆرینەی خەڵک حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەوێت، بۆیە دەست وەستاو نابین و رێگەنادەین تیرۆر و گەندەڵکاران یاریمان پێ بکات”.

 ک. ر.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان