عیراقی
لەبارەی بەهای دۆلارەوە هەواڵێک هات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای قسەکانی موقتەدا سەدر کە داوای دابەزاندنی نرخی دۆلاری کرد و ئەمڕۆ وەزیری دارایی عیراق دەڵێت "لەکاتێکدا نرخی دۆلار بەرزکراوەتەوە لەلایەن سەرکردە سیاسییەکانەوە پەسەند کراوە".
عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عیراق نامەیەکی ئاراستەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق کردووە دەڵێت "من وەزیری داراییم و لەکاتێکی قورسدا دەستبەکاربووم و پێموایە سەرکەوتوو بووم لە بەڕێوەبردنی کاروباری دارایی وڵاتدا."
عەلاوی باس لەوەش دەکات "ئامادەم لە بەردەم تەواوی پەرلەماندا بەرگری لە سیاسەتی دارایی خۆم بکەم نەک لە بەردەم فراکسیۆنێکی دیاریکراودا".
عەلی عەلاوی دەشڵێت "دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵێک لەئێستادا سودەکانی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار دەردەکەوێت و ناکرێت بەرزبوونەوەی نرخەکان ببەستینەوە بە نرخی دۆلارەوە، چونکە نرخی خواردن و پێداویستییە سەرەتاییەکان بەرزبووەتەوە".
ک. ر.