عیراقی

وەڵامێکی تووند بۆ وەزیری دارایی

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەڵامێکی تووند بۆ وەزیری دارایی
مەودا میدیا-

رەوتی سەدر هەڕەشەی تووند لە وەزیری دارایی عیراق دەکات و دەڵێت "ئەگەر ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان نەبێت کاردەکەین بۆ لێسەندنەوەی متمانە لێی".

 جەواد ئەلشەهیلی، ئەندامی رەوتی سەدر لە تویتێکدا ئاشکرایکرد "وەزیری دارایی لە خێزانێکی شاهانەی کۆمەڵگەیە، لەو بارودۆخە سەختەی ژیانی هاوڵاتییان تێناگات، و ئەوەی وەزیری دارایی کردوویەتی بۆ بەکەم سەیرکردنی ئازارەکانی خەڵکە".

لەلایەکی دیکەوە بەپێی میدیا عیراقییەکان سەرچاوەیەکى باڵاى ناو ره‌وتى سه‌در زانیارییه‌كى گرنگى له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى سه‌در له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و وه‌ڵامه‌ى وه‌زیرى دارایى ئاشكراكردوه‌ و دەڵێت "سه‌در جه‌ختیكردووەته‌وه‌، ئەگەربێت‌ و وەزیری دارایی بەشداری لە دانیشتنی پەرلەماندا نەکات، راسته‌وخۆ کار لەسەر دورخستنەوەی لە پۆستەکەى ده‌كرێت".

ئەوەش لەکاتێدکایە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 17ی شوباتی 2022 موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر له‌ راگه‌یه‌نراوێكى شەش خاڵیدا كه‌ تایبه‌ت بوو به‌بەهای دۆلار به‌رانبه‌ر دینار داواى به‌په‌له‌ بانگهێشتكردنى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى‌ و وه‌زیرى دارایی عیراقى كرد، له‌به‌رانبه‌ریشدا وه‌زیرى دارایی ره‌تیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر پرسى دۆلار بچێته‌ په‌رله‌مان‌ و روونكردنه‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ بدات.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان