دۆزی ژن

خەزورێک خۆیی و بوکەکەی دەکوژێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


خەزورێک خۆیی و بوکەکەی دەکوژێت
مەودا میدیا-

بەهۆی ناکۆکی خێزانییەوە لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان خەزورێک خۆی و بوکەکەشی دەکوژێت.
 
میدیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویانکردەوە دوێنێ هەینی پیاوێکی 52 ساڵی خەڵکی شارۆچکەی هولەیلان لە پارێزگای ئیلام بە تاپڕ تەقەی لە بوکە تەمەن 22 ساڵانەکەی کرد و کوشتویەتی و دواتر هەر بەو چەکە خۆشی کوشتووە.
 
بەپێی زانیارییەکان هۆکاری رووداوەکە کێشەی خێزانی و ناکۆکی بووە.
 
لە راپۆرتێکی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ هاتووە تەنها لە نێوان ساڵی 2020 بۆ 2021 بەلایەنی کەمەوە 44 ژن لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون.
 
ر. ئ. 
Qaiwan
Qaiwan