تەندروستی

ئەو خۆراکانەی دەبێت لە بەهاردا بخورێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو خۆراکانەی دەبێت لە بەهاردا بخورێن
مەودا میدیا-

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک باسی ئه‌و خۆراكانه‌ ده‌كات كه‌ پێویسته‌ له‌ وه‌رزی به‌هاردا بخورێن، چونكه‌ گرنگن بۆ به‌رگریی له‌ش و خۆپاراستن له‌ په‌تا و حه‌ساسیه‌ت که‌ له‌ سه‌ره‌تای به‌هاردا زۆر باوه‌.

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی له‌ نووسینێكدا ئاماژەی بەوەکردووە "له‌ ئه‌نجامی گۆڕانی که‌ش و پله‌ی گه‌رما له‌ وه‌رزی به‌هاردا، کۆمه‌ڵێک خۆراک هه‌یه‌ پێویسته‌ زۆر بخورێن بۆ به‌هێزکردنی به‌رگه‌ریی له‌ش و خۆپاراستن له‌ په‌تا و حه‌ساسیه‌ت که‌ له‌ سه‌ره‌تای به‌هاردا زۆر باوه‌".
 
ئه‌و خۆراکانه‌ی پێویسته‌ زۆر بخورێن:

یه‌كه‌م: پاقله‌ی سه‌وز و فه‌ریکه‌ نۆک.

دووه‌م: سێو و مزره‌ سێو.

سێیه‌م: ئه‌و خۆراکانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ڤیتامین سی وه‌ک، چواله‌ی سه‌وز، پڕته‌قاڵ، شلیک، رێواس ، هه‌ڵوژه‌، قه‌زوانی سه‌وز.

چواره‌م: هه‌نگوین.

پێنجه‌م: ماسی سه‌لمون.

شه‌شه‌م: ته‌ماته‌.

حه‌وته‌م: دۆ.

هه‌شته‌م: گێزه‌ر.

ئه‌و خۆراکانه‌ی باشتره‌ نه‌خورێن:

یه‌كه‌م: که‌ره‌وز و مه‌عده‌نوس.

دووه‌م: ترشیات و خواردنی خۆشکراو.

سێیه‌م: به‌هاراتی زۆر له‌ خواردن.

چواره‌م: فاست فود.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان