عیراقی
بەهای دۆلار لە پەرلەمانی عیراق هەرای نایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەکات کە گەشتی دەرەوەی وڵات لە وەزیری دارای قەدەغەبکات.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەکات کە گەشتی دەرەوەی وڵات لە وەزیری دارای قەدەغەبکات.
ئەمڕۆ شەممە 19ی شوباتی 2022 حاکم زاملی, جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق داوای لە وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، بەهیچ شێوەیە رێگە نەدەن عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عیراق گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بکات.
زاملی ئاماژەی بەوەشکرد "وەزیری دارایی شکستی هێناوە لە سیاسەتی دارایی عیراق و هۆکاری گرانبوونی کەل و پەل و پێداویستی رۆژانەی خەڵکە لە سەرانسەری عیراق".
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 17ی شوباتی 2022 موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر له راگه‌یه‌نراوێكى شەش خاڵیدا كه تایبه‌ت بوو به‌بەهای دۆلار به‌رانبه‌ر دینار داواى به‌په‌له بانگهێشتكردنى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى و وه‌زیرى دارایی عیراقى بۆ پەرلەمان كرد، له‌به‌رانبه‌ریشدا وه‌زیرى دارایی ره‌تیكرده‌وه له‌سه‌ر پرسى دۆلار بچێته په‌رله‌مان و روونكردنه‌وه له‌وباره‌یه‌وه بدات.
ر. ئ.