عیراقی

روونکردنەوە لەبارەی مووچەی پاشەکەوتکراوی فەرمانبەرانی هەرێمەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوە لەبارەی مووچەی پاشەکەوتکراوی فەرمانبەرانی هەرێمەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

دادگەی فیدراڵی عیراق لەبارەی مووچەی پاشکەوتکراوی سێ مانگی ساڵی 2019ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت ئەو سکاڵایە پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە.

لە نووسراوێکی فەرمیدا دادگەی فیدراڵی عیراق رایگەیاند "سکاڵای تایبەت بە مووچەی پاشەكەوتكراوی سێ مانگی ساڵی 2019ی فەرمانبەرانی هەرێم پەیوەندی بە دادگەی فیدڕاڵییەوە نییە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "بەپێی دەستوور هەرێمی كوردستان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن و دادوەری خۆی هەیە و دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران لە دەسەڵاتی خۆی دایە".

جێگەی ئاماژەیە، ئەو سکاڵایە لەلایەن 15 پارێزەری خۆبەخش بە نوێنەرایەتی ژمارەیەك لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە دادگەی فیدراڵی عیراق تۆمارکراوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان