تەندروستی
پزیشکێک نهێنییەک لەبارەی چاوەوە ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دیمیتری دیمیتێڤ، پزیشکی چاو دەڵێت "چاو وەک بڵێی ئاوێنەی رۆحە، بەڵام کەم کەس دەزانن چاو ئاوێنەی هەموو جەستەیە"، ئەمەش یەکێکە لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی چاو.
بەپێی هەواڵێکی روسیا ئەلیوم دیمیتری دیمیتێڤ، پزیشکی چاو لە دیدارێکدا رایگەیاندووە "لە بارودۆخی چاوەوە دەتوانرێت باری تەندروستی ئەندامەکانی دیکەی لەش دیاری بکرێت، هەروەها چاو یەکەم ئەندامە کە دەتوانرێت بەرزی ئاستی کۆلیسترۆڵی پێ دیاری بکرێت بە تایبەتی کاتێک قسە لەگەڵ کەسەکەدا دەکەیت".
ئاماژەی بەوەشکردووە "لە کەسانی بە ساڵاچوودا ئەگەر کەوانێکی شین بە دەوری گلێنەدا دروستبوو ئەوا ئەو کەسە تووشی بەرزی کۆلیسترۆڵ بووە، هەروەها ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە تووشی کزی چاو دەبن و زۆربەی کات بەرچاویان تاریک دەبێت بەمەش دەتوانرێت بزانێت کەسەکە شەکرەکەی بەرزە".
ئەو پزیشکە ئەوەشی خستەڕوو "نەخۆشییەکانی جگەر لە چاودا رەنگدەداتەوە، چونکە دەبێتە هۆی زەردبوون و رەقبوونی چاو، لەکاتی هەوکردنی جگەر بڕێکی زۆر بلیرۆبین دەگاتە خوێن، بە تایبەت کەسێک کە بەیانیان لە خەو هەستا چاوەکانی زەردبوو پێویستە راستەوخۆ سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات بۆ دڵنیابوون لە تەندروستیی جگەری".
زیاتر دواو وتی "رەقبوونی چاوەکان ئاماژەیە بۆ شێرپەنجەی پێست لە هەندێک کاتدا، بۆیە پێویستە لەو حاڵەتەدا بەزووترین کات پشکنین ئەنجام بدرێت، هەروەها وشکبوونەوەی چاوەکان ئاماژەیە بۆ کەمی ڤیتامین A لە جەستەدا".
س،ر