عیراقی

ئەیاد عەلاوی بێدەنگی شکاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەیاد عەلاوی بێدەنگی شکاند
مەودا میدیا-

سیاسەتڤانی دیاری عیراقی ئەیاد عەلاوی لەسەر عەلی عەلاوی ئامۆزای، کە وەزیری داراییە هاتە جواب و روو لە سەدرییەکان دەڵێت "عەلی عەلاوی کەسێکی داوێن پاکە و ملکەچی ھیچ لایەنێک نەبووە".

لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ئەیاد عەلاوی، سیاسەتڤانی دیاری عیراقی نووسیوییەتی "دابەزینی بەھای دیناری عیراقی بەرانبەر دۆلار دوای کفتوگۆبووە لەگەڵ سەرجەم ئەو لایەنانەی کە لە حکومەت بەشداریانکردووە". 

"راکردن لە بەرپرسیارێتی و ئەنجامدانی کردنی کارێک بخرێتە سەر شانی کەسێکی دیکە، گەلی عیراقی پێچەواشە ناکرێت"، عەلاوی وا دەڵێت.

ئەو سیاسەتڤانە باسی لەوەشکردووە، دەرکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی گەشتکردن بۆ کەسانی تاوانبارە یان ئەوانەی تێوەگلاون لە گەندەڵی، نەک بۆ کەسانی وەک عەلی عەلاوی و پێویستیشە بڕیاری لەو شێوەیە لە دادگەوە دەربچێت.

هەر لەو تویتەدا ئەیاد عەلاوی داواشی لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە دانیشتنێک رێکبخات و سەندنەوەی متمانە لە وەزیر دارایی بخاتە دەنگدانەوە و رێگەی پێبدات لە دانیشتنەکەدا لەبارەی ئابووری و نرخی دراو قسە بکات.

 ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 17ی شوباتی 2022 موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر له‌ راگه‌یه‌نراوێكى شەش خاڵیدا كه‌ تایبه‌ت بوو به‌بەهای دۆلار به‌رانبه‌ر دینار داواى به‌په‌له‌ بانگهێشتكردنى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى‌ و وه‌زیرى دارایی عیراقى بۆ پەرلەمان كرد، له‌ به‌رانبه‌ریشدا عەلی عەلاوی، وه‌زیرى دارایی ره‌تیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر پرسى دۆلار بچێته‌ په‌رله‌مان‌ و روونكردنه‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ بدات.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان