عیراقی
وەزیری دارایی زیندانی دەکرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
میدیا عیراقییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویانکردەوە لە دادگەی کەرخی بەغدا لەسەر سکاڵایەکی دەستەی دەستپاکی و بەتۆمەتی گەندەڵی، فەرمانی زیندانیکردنی بۆ رافع عیساوی، وەزیری پێشووتری دارایی عیراق (2010- 2013) دەرکرد.
میدیا عیراقییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویانکردەوە لە دادگەی کەرخی بەغدا لەسەر سکاڵایەکی دەستەی دەستپاکی و بەتۆمەتی گەندەڵی، فەرمانی زیندانیکردنی بۆ رافع عیساوی، وەزیری پێشووتری دارایی عیراق (2010- 2013) دەرکرد.
لە زاری سەرچاوەیەکەوە لە دادگەی کەرخی بەغدا میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە، رافع عیساوی، وەزیری پێشووتری دارایی عیراق لەنێوان ساڵانی (2010-2013) لەلایەن دەستەی دەستپاکی بە گەندەڵی تۆمەتبارکراوە، بۆیە دادگە بڕیاری دوو ساڵ زیندانیکردنی لەسەر ئەو سکاڵایە بۆ دەرکردووە.
ئەوە لە کاتێکدایە 16ی حوزەیرانی ساڵی 2020ـیش ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق رایگەیاند، رافع عیساوی خۆی چووەتە بەردەم دادگە و داوای پێداچونەوەی بڕیارەکانی دادگەی تایبەت بەو سزایانەی بەسەریدا سەپێنراوە کردووە، دادگەش بڕیاری راگرتنی بۆ ناوبراو دەرکردووە تا ئەو تۆمەتانەی لەسەری بوون ساغ دەکرێنەوە.
لە پێشتردا رافع عیساوی بەشێوەی ئامادەنەبوو (غيابي) لەسەر ئەنجامدانی گەندەڵی دارایی لەو کاتەدا کە وەزیری دارایی بووە، فەرمانی زیندانیکردنی بۆ دەرچووە، بەڵام لەکاتی تانەلێدان لە بڕیارەکە جارێکی دیکە دادگە پێداچوونەوە بە بڕیارەکانیدا دەکات.
رافع عیساوی لە نێوان ساڵانی (2010-2013) لە کابینە حکومەتەکەی نوری مالیکیدا پۆستی وەزیری دارایی لەسەر پشکی پێکهاتەی سونە وەرگرتبوو، بەڵام بەر لەوەی ماوەکەی کۆتایی بێت بەهۆکاری ئەوەی بە پشتیوانیکردنی (تیرۆر) تۆمەتبارکرا، دەستیلەکارکێشایەوە.
ر. ئ.