عیراقی

دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو کرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی عیراق بانکەکانی ئاگادارکردووەتەوە بەپێی ئەو خشتەیەی کە پێشتر بڵاوکراوەتەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو بکەن.

لە راگەیەندراوێکدا وه‌زاره‌تى دارایی حکومەتی عیراق باسی لەوەکردووە، رێنمایی دراوە بە فه‌رمانگه‌ى ژمێریاری بۆ ئەوەی مووچەی مانگی شوبات(دوو)ی فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نه‌ ناپه‌یوه‌سته‌كان به‌وه‌زاره‌تەکانەوە دابەش بکات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، مووچەی فەرمانبەران خراوەتەسەر هەژماری بانکی و داوا له‌یه‌كه‌ى خه‌رجكردنى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دەکەن سه‌ردانى فه‌رمانگه‌كانى ژمێریارى بكه‌ن به‌پێى خشته‌ى سه‌ردانیكردنى په‌یڕه‌وكراو به‌مه‌به‌ستى ده‌ستپێكردنى رێوشوێنه‌كانى دابەشکردنی مووچە.

ئەوە لە کاتێکدایە تائێستا دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆتایی نەهاتووە، بڕیارە لە ئەم هەفتەیەدا کۆتایی پێ بهێندرێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان