عیراقی

دادگەی فیدراڵیی عیراق بڕیارێکی گرنگ دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگەی فیدراڵیی عیراق بڕیارێکی گرنگ دەدات
مەودا میدیا-

بڕیارە سبەینێ دادگەی باڵای فیدراڵیی عیراق کۆبێتەوە لە بارەی یاساییبوون یاخود یاسایینەبوونی دووبارە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 22ی شوباتی 2022، دادگەی باڵای فیدراڵیی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد "سبەینێ چوارشەممە 23ی شوباتی 2022 دادگەی فیدراڵی کۆدەبێتەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "کۆبوونەوەکەی سبەینێ لەبارەی بڕیاردانە لەسەر یاساییبوون یاخود یاسایینەبوونی دووبارە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان