عیراقی

بڕیارێک لە پەرلەمانی عیراقەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێک لە پەرلەمانی عیراقەوە
مەودا میدیا-

لەسەر داوای زیاتر لە 100 پەرلەمانتار، بڕیاردرا رۆژی دووشەممەی داھاتوو بانگهێشتی عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی دەکرێت بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و هەر لەو رۆژەدا دەنگیش لەسەر پێکھێنانی لێژنەکان دەدرێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کە لە دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لەگەڵ سەرۆکی کوتلەکانی ناو ئەنجومەنەکە بڵاویکردەوە، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوای لە سەرۆکی کوتلەکان کردووە، پەلە بکەن لە پێشکەشکردنی کاندیدەکانیان بۆ سەرۆکی لێژنە پەرلەمانییەکان.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رۆژی دووشەممەی داھاتووی دیاریکردووە، بۆ کۆبوونەوەی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەران، بە مەبەستی دەنگدان لەسەر پێکھێنانی لێژنەکان و دابەشکردنی پەرلەمانتاران بەسەر لێژنەکان.

هاوکات لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا لەسەر داوای زیاتر لە 100 پەرلەمانتار بڕیاردرا میوانداری عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عیراق بکرێت.

سەرەتای ئەم هەفتەیە لەدوای تویتێکی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر وەزیری دارایی عیراق داوایەکی ئەنجومەنی نوێنەرانی رەتکردەوە بۆ ئەوەی بچێت بۆ پەرلەمان و لەبارەی دابەزینی بەھادی دۆلارەوە روونکردنەوە بدات.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان