عیراقی
دادگەی فیدراڵی بڕیارە گرنگەکە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ دادگەی باڵای فیدراڵیی عیراق کۆبێتەوە لە بارەی یاساییبوون یاخود یاسایینەبوونی دووبارە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق لەلایەن سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە.
دادگەی باڵای فیدراڵیی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد "ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی شوباتی 2022 دادگەی فیدراڵیی عیراق کۆدەبێتەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە "کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ لەبارەی بڕیاردانە لەسەر یاساییبوون یاخود یاسایینەبوونی دووبارە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق لەلایەن سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە".
س،ر