تەندروستی
بەم پێنج رێگەیە ئازاری پشتت کەمبکەرەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەستان بە شێوەیەكی ناڕێك، هەڵگرتنی كەلوپەلی قورس، لەدەستدانی هاوسەنگی، قەڵەوی، رووداو و چەندین هۆكاری دیكە هەیە بۆ دروستبوونی ئازاری پشت، پێویستی بە چارەسەر هەیە، چونكە بە تێپەڕبوونی كات خراپتر دەبێت،بە بەڵام باشتر نابێت.
جگە لەوەی نەشتەرگەری رێگەیەكە بۆ چارەسەری ئازاری پشت، هاوكات چەند رێگەیەكی سروشتی هەیە كە رێگری دەكات لەوەی ئازاری پشتت بۆ دروستبێت و ئازاریش ناهێڵێت.
1. گرنگی بە وەرزشكردن بدە، ماسولكەكانی جەستەت پێویستیان بە بنیادنان هەیە، وەرزش و راهێنان رێگەیەكی زۆر كاریگەرە بۆ نەهێشتنی ئازاری پشت.
2. پارێزگاری لە كێشی جەستەت بكە و بە هاوسەنگی بیهێڵەرەوە، چونكە قەڵەوی جگە لەوەی ئازاری پشت دروستدەكات، هاوكات رێگری دەكات لە چارەسەركردنی.
3. واز لە جگەرەكێشان بهێنە، جگەرە تەنها كاریگەری لەسەر سییەكان نییە، بەڵكو گرفت لە تەواوی جەستە دروستدەكات و پشتت دەخاتە مەترسییەوە.
4. كەلوپەلی قورس هەڵمەگرە، ئەگەر جانتا یان ئەو كەلوپەلانەی رۆژانە هەڵیاندەگریت قورسن، هەوڵبدە كێشیان كەمبكەرەوە.
5. هەندێك خوی ئەرێنی بكە بە رۆتینی رۆژانەت، بۆ نمونە چەندین كاتژمێر بەدیار بەكارهێنانی كۆمپیوتەر و مۆبایل دامەنیشە، لە كاتی دانیشتن بە گۆشەی 90 پلە دانیشە، ئەگەر لەسەر كورسی دانیشتیت و قاچت نەگەیشتە سەر زەویەكە مێزێكی بچوك لەژێر قاچت دابنێ.
ر. ئ.