تەندروستی

خواردنی چەرەس و میوە لەبیرمەکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خواردنی چەرەس و میوە لەبیرمەکە
مەودا میدیا-

توێژه‌رانی‌ به‌ریتانی‌ بڵاویانكرده‌وه‌، خواردنی‌ رۆژانه‌ی‌ میوه ‌و چه‌ره‌س لە چەند کاتێکدا، سوودێكی‌ زۆر به‌جه‌سته‌ ده‌به‌خشێت‌ و لە ژمارەیەکی زۆر نەخۆشی دەتپارێزن.

مالپەڕی " جەی سی ئێس کوالیتی فود" لە بابەتێکدا باسی لە ژماره‌یه‌ك توێژه‌ره‌ی‌ ده‌رونی‌ به‌ریتانی‌ کردووە کە دوای‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر لێكۆڵینه‌وه‌ گه‌یشتوون به‌و ئه‌نجامه‌ی‌، خواردنی رێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌ میوه‌ له‌ سیستمی‌ خواردنی‌ رۆژانه‌دا، دوورمانده‌خاته‌وه‌ له‌ جه‌ڵته‌ی‌ له ‌ناكاوی‌ مێشك ‌و دڵ، فشاری‌ خوێنیش رێكده‌خه‌ن.

ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌، به‌كارهێنانی‌ ریژه‌یه‌كی‌ باش له‌ چه‌ره‌س له ‌كاتی‌ جیاجیادا، دڵ ده‌پارێزێت‌ و یارمه‌تیده‌رێكی‌ زۆر باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كۆلیسترۆڵی‌ نێو بۆریه‌كانی‌ خوێن نه‌هێڵێت، جگه‌ له‌وه‌ش بۆ مێشك ‌و ده‌ماره‌كانی‌ دڵ رۆڵێكی‌ به‌رچاوی‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ میوه‌ و چه‌ره‌س به‌كاربهێنرێت، له‌گه‌ڵ كه‌مێك وه‌رزشدا، ده‌توانین خۆمان له‌ نه‌خۆشییه‌ سه‌خته‌كان به‌دوور بگرین.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان