تەندروستی

چەند خواردنێکی بەسوود بۆ کاتی سوڕی مانگانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند خواردنێکی بەسوود بۆ کاتی سوڕی مانگانە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

خانمان کاتێک دەکەونە سوڕی مانگانەوە تووشی ئازارێکی زۆر و ناڕەحەتی دەبنەوە، بەڵام چەند خواردنێک هەیە کە یارمەتی دەدات بۆ کەمکردنەوەی ئازار و باشترکردنی سوڕی مانگانە.

خواردنی زەنجەفیل یارمەتیدەرێکی باشە بۆ کەمبوونەوەی ئازار، پێویستە زیادەرەوی نەکرێت لە خواردنیدا و تێکەڵ بە خواردنی دیکە بکرێت، هەروەها خواردنی دارچینی کە وادەکات سوڕی خوێن باشتر بێت و منداڵدان دەپارێزێت لە هەوکردن و دەتخاتە سەر سوڕی مانگانە.

لەگەڵ ئەوەشدا هەنگوین سوودێکی زۆری هەیە بۆ خاوێنبوونەوەی منداڵدان کە دەتوانرێت لە رۆژێکدا یەک کەوچک لەگەڵ کوپێک ئاو بخورێتەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan