تەندروستی

نەخۆشی دەست و قاچ و دەم لە منداڵاندا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەخۆشی دەست و قاچ و دەم لە منداڵاندا
مەودا میدیا-

د پشدەر عەبدوڵڵا ئیسماعیل، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان لە بابەتێکدا باس لە نەخۆشی دەست و قاچ و دەم لە منداڵاندا دەکات.

نەخۆشییەکی گواستراوەی ڤایرۆسییە لە منداڵاندا بە زۆری لە خوار تەمەنی 5 ساڵدا روودەدات، بەڵام لەوانەیە لە خوار تەمەنی 10 ساڵیشدا رووبدات.

بریتیە لە بوونی برین لەناو دەم و سووربونەوە لە دەست و قاچدا، هەندێک جاریش سووربونەوە لە سمتیشدا لەگەڵ دەبێت.

لە ئەنجامی تووشبوون بە ڤایرۆسێکەوە کە پێی دەوترێت "کۆکساکی" دروست دەبێت.

نیشانەکانی :

1-تا.

2- سووربونەوەی قورگ.

3- منداڵەکە هەست بە باشی ناکات.

4- بوونی برینی بە ئازار لەسەر زمانی منداڵەکە.

5- نەمانی ئارەزووی خواردن.

تێبینی: ماوە نەخۆشییەکە لە نێوان هەفتەیەک بۆ 10 رۆژ دەخایەنێت. 

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب