تەندروستی

نیشانە دیارەکانی نەخۆشیی شێرپەنجە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نیشانە دیارەکانی نەخۆشیی شێرپەنجە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

پزیشکەکان هەمیشە پێشنیازی ئەوە دەکەن کە هەندێک لەو نیشانانەی کە لە لەشی مرۆڤ دەردەکەوێت نابێت پشتگوێ بخرێن، چونکە رەنگە زەنگێکی ئاگادارکەرەوە بێت بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە یان هەر نەخۆشییەکی دیکە، لەبەرئەوەی دەستنیشانکردنی زووی هەر نەخۆشییەک هەلی چارەسەرکردنی زیاترە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سکای نیوز عەرەبی کە ئاماژەی بەوەکردووە، زیاتر لە 200 جۆری شێرپەنجە هەیە کە کاریگەریان لەسەر ناوچە جیاوازەکانی لەشی مرۆڤ هەیە، نەخۆشیی شێرپەنجە کاتێک روودەدات کە خانە نائاساییەکان گەشە دەکەن و بە شێوەیەکی کۆنترۆڵنەکراو زیاد دەکەن و دواتر بڵاودەبنەوە بۆ ناوچەکانی دیکەی جەستە.

شێرپەنجە چەندین نیشانەی جیاوازی هەیە و توێژەران هۆشداری دەدەن لە زۆربەی نیشانەکان کە مامەڵەکردن لەگەڵیاندا ئاسان نییە، لە نیشانە دیارەکانیش، ئارەقکردنی زۆر لە شەواندا، پاشان بێئاگایی، ماندوویی و دابەزینی کێش بە شێوەیەکی خێرا، ئازاری ناپێویست لە بەشێکی جەستەدا، هەروەها هەڵئاوسانی نائاسایی و هەڵئاوسانی لە ناوچەکانی جەستەدا و گۆڕانکاری لە رەنگی پێستدا و چاکنەبوونەوەی برینی جەستە.

بەشێکی دیکە لە نیشانەکانی دیکەی بریتییە لە هەناسە تووندی و کۆکەیەکی درێژخایەن و بوونی خوێن لەگەڵیدا یان تووشبوون بە برینی دەم بە شێوەیەکی بەردەوام.

بۆ نمونە لە حاڵەتی شێرپەنجەی مەمکدا، نیشانەکان کاتێک روودەدەن کە گۆڕانێکی نائاسایی لە قەبارە و شێوە یان هەستی مەمکدا هەبێت، هەروەها شێرپەنجەی ریخۆڵەکان هەبوونی خوێن لە پیسایی یان خوێن بەربوون بە تایبەت ئەم حاڵەتە لە خانماندا زیاترە کە لە ئەندامی زاوزێیانەوە تووشی خوێنبەربوون دەبن.

پسپۆڕان رێنمایی پیاوان و خانمان دەکەن کاتێک خوێن دەبینن لەکاتی میزکردن راستەوخۆ سەردانی پزیشک بکەن، چونکە ئەوە حاڵەتێکە نابێت فەرامۆش بکرێت، هەروەها سەرئێشەی تووند و ئازارەکانی سەر هەرگیز نابێت پشتگوێ بخرێن.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب