تەندروستی

لیمۆ بخۆ، ئەم سوودانەی بۆ تەندروستی و جوانیت هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 لیمۆ بخۆ، ئەم سوودانەی بۆ تەندروستی و جوانیت هەیە
مەودا میدیا-

شەربەتی لیمۆ بە دەوڵەمەندیی پێكهاتە خۆراكییەكان و تایبەتمەندییە پزیشكی و تەندروستەكان جیادەكرێتەوە، بۆیە دەكرێت بەپێی توانا بیخۆیتەوە و سوودی لێوەربگریت.

 لیمۆ سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە پێكهاتە خۆراكییەكانی وەكو "ڤیتامین ج، پۆتاسیۆم، ئەلفۆلیت و هەندێك ڤیتامینی بی"، هەروەها رۆڵی زۆری هەیە لە كەمكردنەوەی هەوكردنەكان.

سوودە تەندروستییەكانی شەربەتی لیمۆ:

یەكەم: بەهێزكردنی كۆئەندامی هەرسكردن
شەربەتی لیمۆ بەشداریدەكات لە رێكخستنی پرۆسەی هەرسكردن و كارەكە ئاسان دەكات، بەشێوەیەك زۆرجار وەكو چارەسەر بۆ ئاسانكردنی كرداری هەسكردن بەكاردەهێنرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا دژی هەوكردنی ریخۆڵە و ڤایرۆسەكان كە هۆكاری دروستبوونی كێشەن لە كۆئەندامی هەرس دەبێتەوە، بۆ چارەسەركردنی ئەوەش پێویستە بەشێوەیەكی رێكوپێك هەموو بەیانییەك پەرداخێك شەربەتی لیمۆ بخورێتەوە. ئەگەر كەمێك هەنگوینیشی لەگەڵ بخۆیت ئەوا سوودەكانی زیاتر دەبێت. هەروەها سوودی ئەوەشی هەیە كەوا جەستە لە كەڕوو دەپارێزێت.

دووەم: دابەزاندنی كێش
شەربەتی لیمۆ بەوە ناسراوە كەوا ژمارەیەكی كەم كالۆری تیادایە، لەگەڵ ئەوەشدا خواردنەوەی دەبێتە هۆی تواندنەوەی چەوری. ئەوەش یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی كێشی جەستە.

سێیەم: هەوكردن كەمدەكاتەوە
ڤیتامین ج لە پێكهاتەی شەربەتی لیمۆدا هەیە، ئەوەش یارەمەتیی جەستە دەدات بۆ كەمكردنەوەی رێژەی هەوكردن لە جەستەی مرۆڤدا.

چوارەم: دڵ دەپارێزێت
شەربەتی لیمۆ یارمەتیی باشتربوونی دۆخی تەندروستیی ئەو كەسانە دەدات كە نەخۆشیی دڵیان هەیە، هەروەها هاوكارە لە رێكخستنی رێژەی فشاری خوێن، چونكە رێژەیەكی زۆر پۆتاسیۆمی تیادایە.

پێنجەم: لە تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە دەتپارێزێت
سوودەكانی لیمۆ بۆ هێشتنەوەی جوانی

سەرەڕای سوودە تەندروستییەكانی، شەربەتی لیمۆ یارمەتیدەرە لە بە جوانی هێشتنەوەی جوانی مرۆڤ وەكو:

یەكەم: پاراستنی گەشانەوەی پێست و دوورخستنەوەی لە چرچ و لۆچبوونی.
دووەم: خواردنەوەی شەربەتی لیمۆ دەبێتە هۆی بەهێزكردنی قژ و بەخشینی شێوەیەكی سروشتیی تەندروست پێی. هەروەها رێگری دەكات لە دروشتبوونی كڕێشكی قژ.

ک. ر.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب