چاوپێكەوتن
خوێندکارانی کورد لە ئۆکرانیا داوای بەهاناوەچوون دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
ژمارەیەکی زۆر خوێندکار و هاوڵاتی کوردی باشووری کوردستان لە ئۆکرانیان، بەهۆی هەڵگیرسانی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا ژیانیان لە مەترسیدایە، خوێندکارێکی کورد کە خەریکی خوێندنی ماجیستێرە لە وڵاتی ئۆکرانیا دەڵێت "بارودۆخمان زۆر خراپە، نە حکومەتی هەرێمی کوردستان و نە حکومەتی عیراق هیچیان بۆ نەکردووەن".
ئارا حاجی عەبدوڵا کە خوێندکاری ماجیستێرە لە وڵاتی ئۆکرانیا سەبارەت بە بارودۆخی خوێندکاران و هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە ئۆکرانیا وەڵامی چەند پرسیارێکی مەودا میدیا دەداتەوە.
- ئێستا لە کوێن و بارودۆختان چۆنە؟
-ئێمە وەکو خوێندکارانی کورد لە ئۆکرانیا بەهۆی دروستبوونی ئەو دۆخەی ئێستا هەیە ئۆکرانیامان جێهێشتووە، بەشێکمان چوینەتە پۆڵەدا و لەشارە سنوورییەکانی ئەو وڵاتەداین، بارودۆخمان زۆر خراپە و چوار شەو و چوار رۆژ بەرێگەوە بووین تا گەیشتووینەتە پۆڵەندا و ژمارەیەک خوێندکاریش ماون کە تائێستا نەگەیشتوونەتە پۆڵەندا، کەشوهەوا زۆر ساردە و بارودۆخمان لەوپەڕی خراپیدایە.
- چەند خوێندکارن؟
-بەشێوەیەکی گشتی ژمارەی کوردی کوردستانی باشوور لە ئۆکرانیا لەنێوان پێنج بۆ 10 هەزاردایە، تەنها ژمارەی خوێندکارەکان لە پێنج هەزار بەرەوسەرە.
- ئایا هیچ خوێندکارێکی دیکەی کورد لە ئۆکراین ماوە؟
- تائێستا ژمارەیەکی زۆر خوێندکار لە ئۆکرانیادا ماون و نەیانتوانیوە ببپەڕنەوە بۆ پۆڵەندا و لەوێ گیریانخواردووە، و ژیانیان لە مەترسیدایە، لەژێر رەحمی بۆردوومانەکانی رووسیادا ژیان بەڕێ دەکەن.
- حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکارییان کردوون؟
-نەخێر حکومەتی هەرێم هیچ شتێکی بۆ ئێمە نەکردووە بە هیچ جۆرێک تەنانەت بە تەلەفۆنێکیش لێیان نەپرسیوین، کە خۆشمان تەلەفۆنمان بۆ کردوون جوابیان نەداوینەتەوە.
-باڵیۆزخانە و حکومەتی عیراق چۆن هاوکارتان بوون؟
بەهیچ جۆرێک هاوکاری هیچ کەسێکیان نەکردووە، لەم دۆخەدا هاوڵاتییانی کورد بۆ هاوکاری پەیوەندیان کرد بە باڵیۆزخانەی عیراق لە ئۆکرانیا، بەڵام کوردەکانی باڵیۆزخانە پێییان وتین (لە سوچێک خۆتان بشارنەوە هیچمان پێناکرێت).
-بۆچی پێش هەڵگیرسانی جەنگ ئۆکرانیاتان جێنەهێشت؟
-چونکە لێرە ژیان ئاسایی بوو، دەوام هەبوو رۆژێک پێش هەڵگیرسانی جەنگەکە زانکۆکان هەبوون، ژیان ئاسایی بوو، ئەو دەنگۆیانەی هەڵگیرسانی جەنگیش وەک پڕوپاگەندەیەک سەیر دەکران کە بەردەوام ئەو گرفتە لە نێوان رووسیا و ئۆکرانیا هەبووە، ئەوەی پێشتر فریا کەتووە بە رێگەی فڕۆکە گەڕاوەتەوە، ئەوەشی فریا نەکەوتووە ئیتر دەسەڵات نیـیە.
- لەو چەند رۆژەی جەنگ هیچ خوێندکارێک بریندار یان زیانی بەرکەوتووە؟
-ئەوەندەی تائێستا ئاگاداربم خوێندکارێکی کورد مردووە، خوێندکارێکی دیکەش قاچی لەدەستداوە کە هەردووکیان کوردی خۆمانن.
-ئەی ئێستا کە لە پۆڵەندان کەس پێوەندی پێوەکردوون؟
لە سەرەتای گرژییەکان د. دانەر نوێنەری حکومەتی هەرێمە لە رووسیا پەیوەندی پێوە کردین، هەندێک بەرچاو روونی پێداین، تەنها ئەوەندە بووە هەتا شەڕەکە دەستپێکرد، لە دوای ئەو هیچ لایەنێکی دیکە پەیوەندی بە ئێمەوە نەکردووە.
ر. ئ.