تەندروستی

سوودە گرنگەکانی کنگر

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودە گرنگەکانی کنگر
مەودا میدیا-

کنگر یەکێکە لە گیا سەوزە بەهارییەکان و خەڵکی هەرێمی کوردستان بایەخێکی زۆر بەخواردنی دەدەن، بە چەندین شێوە بۆ خواردن ئامادەیدەکەن، ئەندازیارێکی خۆراکیش باس لە سوودە گرنەگەکانی دەکات.

لەشکر حەمید، ئەندازیاری خۆراک لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک لە بارەی سوودەکانییەوە نووسیویەتی، کنگر یەکێکە لە گیا سەوزە بەهارییەکان کە لە کوردستان بە شێوەیەکی سروشتی دەڕوێت و لە وەرزی بەهاردا خواستی زۆری لەسەرە، كنگر رێژەیەكی باش ئاسن و پۆتاسیۆم و گۆگرد مەنگەنیز و فوسفاتی تێدایە.

سوودەکانی کنگر چییە؟

- سوودی هەیە بۆ كەمخوێنی و كۆنترۆڵی رێژەی شەكر دەكات.

- هەروەها بەهۆی بوونی ریشاڵ و ڤیتامینەكان و نەبوونی هیچ بڕە چەوری و پرۆتینێك تێیدا، سوودی هەیە بۆ قەبزی و قۆڵون.

- کرداری هەرسکردن رێکدەخات و رێژەیەکی باش هۆرمۆنی گیای تێدایە و رێژەیەیەکی باش دژە ئۆکسانی تێدایە و میزڵدان چالاک دەکات.

- یارمەتی دابەزاندنی کۆلستڕۆڵی خراپ دەدات، کۆ ئەندامی بەرگری بەهێزدەکات و زوو برین چارەسەر دەکات.

ئایا هەڵگرتنی کنگر لە ناو بەفرگردا مەترسیدارە..؟ 

- هیچ بنەمایەكی زانستی ئەوە نەسەلمێنراوە كە هەڵگرتنی كنگر لەناو بەفرگر(مجەمیدە)دا مەترسی بۆ سەر تەندروستیی مرۆڤ دروستبكات، رەنگە هەموو كەسێك زانیاری لەسەر هەڵگرتنی ئەو خۆراكە بەهارەیە نەبێت، هاوڵاتییان پێویستە كنگر بەمجۆرە هەڵبگیرێت، كنگرەكە بە كەمێك زەیتی زەیتون یان زەیتێکی تەندروست  زەرد بكرێت، دواتر بكرێتە ناو زەرفەوە و لە بەفرگردا هەڵبگیرێت و تەنها یەک جار خاوبکرێتەوە و کەمتر لە ماوەی ساڵێک دەمێنێتەوە.

-بەهیچ جۆرێك نابێت كنگر بە كاڵی هەڵبگیرێت چونكە ئەو بڕە ئاوەی تێیدا دەمێنێت هۆكارە بۆ تێكچوونی كنگرەكە، هەربۆیە پێویستە بە زەردكراوی هەڵبگیرێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب