کوردستانی

کوردەکانی ئۆکرانیا بۆ ئەڵمانیا دەگوازرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کوردەکانی ئۆکرانیا بۆ ئەڵمانیا دەگوازرێنەوە
مەودا میدیا-

سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى دادگەرى لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، ئەو کوردانەى لە ئۆکرانیا گیریان خواردووە دەگوازرێنەوە ئەڵمانیا.  
  
عەبدولستار مەجید، سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى دادگەرى لە پەرلەمانى کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، رێکخراوێکى ئەڵمانى رەزامەندى دەربڕیوە لەسەر بەهاناوەچوونی ئەو هاوڵاتییە کوردانەی کە ئێستا لە ئۆکرانيا گیریانخواردووە و رێگەی دەربازبوونیان نییە.  
  
 داواشدەکات هەرکەسێک، خزمێک دۆستێک کەسیكی لە ئۆکرانيایە ناو و ژمارە تەلەفۆن و ناونیشانەکەی لەرێگەى واتساپەوە رادەست بکات تا بیداتە ئەو رێکخراوە و بە زوترین کات بیانگوێزنەوە بۆ وڵاتی ئەڵمانیا، واتساپ:  07704955555 .

ئەوە لەکاتێکدایە لەئێستادا ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی کورد لە ئۆکرانیا گیریانخواردووە، بەهۆی شەڕی نێوان ئۆکرانیا و رووسیا مەترسی لەسەر ژیانیان هەبێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan