تەندروستی

بەم سێ رێگە ئاسانە دەتوانیت واز لە خواردنەوە كحولییەكان بهێنیت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەم سێ رێگە ئاسانە دەتوانیت واز لە خواردنەوە كحولییەكان بهێنیت
مەودا میدیا-

چارەسەركردنی ئالوودەبووانی خواردنەوە كحولییەكان، پرۆسەیەكی قورسە و پێویستی بە كات و كۆششی زۆر هەیە، بەڵام ئەگەر هەنگاوە تەندروست و راستەكان بگیرێتەبەر، ئەوا ئاسان دەبێت.

گرنگترین هەنگاوە بنەڕەتییەكان بۆ سەركەوتن بەسەر ئالوودەبووندا ویستی نەخۆشەكەیە بۆ دووركەوتنەوە لە خواردنەوە كحولییەكان و گۆڕینی شێوازی ژیانی بۆ ژیانێكی تەندروستی دوور لە خواردنەوە مەستكەرەكان.

پرۆسەیەكی لەو جۆرەش سەرەتا بە كەمكردنەوەی بڕی خواردنەوە كحولییەكان دەستپێدەكات هەتا بەتەواوەتی دەستبەرداری دەبێت، پزیشكەكان ئاماژە بەوەدەكەن كە هاندانی دەوروبەر زۆر گرنگە بۆ ئەوەی كەسی ئالوودەبوو نەگەڕێتەوە بۆ دەستكردنەوە خواردنەوە كحولییەكان.

پێش ئەوەی باس لە هەنگاوەكانی چارەسەركردنی كەسی ئالوودەبوو بكەین، پێویستە ئاماژە بەوەبكەین لەكاتی ئەو پرۆسەیەدا نەخۆشەكە چەندین نیشانە و كاردانەوە لەسەر جەستەی دروستدەبێت وەكو:
• سەرئێشەیەكی قورس.
• ئازاری رێخۆڵە و هەستكردن بە بێتاقەتی.
• عارەقكردنەوە.
• دوودڵی و دروستبوونی فشار لەسەر بیركردنەوە و جەستە.
• سكچوون.
• لەدەستدانی وردئاگایی و پچڕپچڕبوونی خەو.
• زیاتربوونی لێدانی دڵ و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.

ئەو نیشانە و كاردانەوانەی باسكران بە وازهێنان لە خواردنەوە كحولییەكان و وەرگرتنی چارەسەر دوای چەند كاتژمێرێك لە نەخواردنەوە دەردەكەون و بۆ ماوەی یەك بۆ دوو رۆژ بەردەوامدەبن، بەڵام لەدوای پێنج رۆژ نەخۆشەكە باشدەبێت و نیشانەكانی لەسەر نامێنێت، بەڵام لە هەندێك نەخۆشدا بۆ ماوەیەكی زیاتر دەمێنێت و درەنگتر چاكدەبێتەوە.

رێگەكانی چارەسەر ئەمانەن
ناكرێت دەست بە چارەسەركردنی نەخۆشەكە بكرێت ئەگەر بۆ خۆی رازی نەبێت لەسەر جێبەجێكردنی هەنگاوەكانی چارەسەر و دووركەوتنەوە لە خواردنەوە كحولییەكان. هەروەها پێویستە نەخۆشەكە لەوە تێبگات كە ئالوودەبوو چارەسەری هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستی بە هاندان و پاڵپشتیكردنی خێزانیی هەیە.

یەكەم: دیتۆكس
دیتۆكس سیستمێكی خۆراكییە بۆ رزگاربوون و نەهێشتنی ژەهر لە جەستەدا. پزیشكی تایبەتمەند بڕیار لەوە دەدا ئایا نەخۆشەكە پێویستی بە بەرنامەی خۆراكیی دیتۆكس هەیە یان نا، بەڵام زیاتر ئەو نەخۆشانە پێویستییان بە بەرنامەی خۆراكیی دیتۆكس هەیە كە زۆر زۆر ئالوودەن و ئەوەش بەهۆی دەركەوتنی كاریگەرییە نەرێنییەكانی خواردنەوە كحولییەكانەوە لەسەر جەستە رووندەبێتەوە.
دیتۆكس یارمەتیی نەخۆشەكە دەدات لە ئامادەكردنی جەستە بۆ چارەسەر، هەروەها نەخۆشەكە پێویستی بە دروستكردنی ژینگەیەكی دەروونی، كۆمەڵایەتی و هەڵسوكەوتی پێویست بۆ سەركەوتنی چارەسەرەكە.
دیتۆكس یان لابرنی ژەهر لە جەستە قۆناغێكە دوای وازهێنانی تەواوەتی لە خواردنەوە كحولییەكان دەستپێدەكات، هەروەها دەبێت پزیشكی تایبەتمەند سەرپەرشتی بكات.

دووەم: ئامادەسازیی پێویست
هەنگاوەكانی ئەم قۆناغە بریتییە لە وەرگرتنی رێنمایی و وەرگرتنی چارەسەر پزیشكییەكان و خواردنی دەرمان بۆ رزگاربوون لە خواردنەوە كحولییەكان و بەهێزكردنی تواناكان بۆ سەركەوتن بەسەر نەخۆشییەكەدا. لەو ماوەیەشدا پێویستە نەخۆشەكە سەردانی پزیشكی تایبەتمەند بكات و لە گۆڕانكارییەكان ئاگاداری بكاتەوە.

سێیەم: خۆپاراستن لە شكستهێنان
خۆپاراستن لە شكستهێنان لەكاتی چارەسەركردندا بەپلەی یەكەم لەسەر ویستی نەخۆشەكە وەستاوە بۆ سەركەوتن لە قۆناغەكانی چارەسەركردندا، نهێنی ئەمەش بەشێكی لەوەدایە كەسە نزیكەكانی بە بەردەوام هانیبدەن و پاڵپشتی بكەن.

لەم قۆناغەدا پێویستە نەخۆشەكە بەشداریی دانیشتن و كۆبوونەوەی بەكۆمەڵی ئەو كەسانە بكات كە رزگاریان بووە لە خواردنەوە كحولییەكان و پێكەوە باسی لایەنە باشەكانی بكەن و خۆیان وەكو كەسی سەركەوتووی قۆناغی ئالوودەبوو باسبكەن.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب