تەندروستی

باشترین نۆ جۆری خواردن كە رێگە دەگرن لە بێهێزبوونی چاو

مەودا میدیا - سلێمانی |


باشترین نۆ جۆری خواردن كە رێگە دەگرن لە بێهێزبوونی چاو
مەودا میدیا-

توێژینەوە پزیشكییەكان ئەوەیان سەلماندووە كە پەیوەندیی لەنێوان بێهێزبوونی چاو و هەڵكشانی تەمەنەوە هەیە، بەڵام لەڕاستیدا شێوازی تەندروستبوونی ژیان رۆڵی هەیە لە كەمكردنەوەی كێشەكانی بێهێزبوونی چاو سەرەڕای پیربوون.

پێگەی (میدیكاڵ نیوز تو دەی) كە تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی راپۆرتە زانستییەكان، ناوی دە جۆر خواردنی ریزكردووە كە تەندروستیی چاو دەپارێزێت؛ ئەویش بە پشتبەستن بە راسپاردەكانی ئەكادیمیای ئەمەریكی بۆ پزیشكیی چاو.

یەكەم: ماسی
زۆرینەی جۆرەكانی ماسی، سارەچاوەیەكی باشن بۆ "ئۆمیگا 3"، لە سەرووشیانەوە ماسیی تونە، سەلەمون و سەردین. زۆرینەی توێژینەوەكان سەلماندوویانە زەیتی ماسی و ئۆمیگا 3 وشكیی چاو كەمدەكەنەوە بەتایبەت ئەوكاتانەی بۆ ماوەیەكی زۆر مرۆڤ لەبەردەم شاشەی كۆمپیوتەردا دادەنیشێت.

دووەم: پاقلەمەنی و چەرەسات
چەرەس بەتایبەت بادەم و پاقلەمەنییەكان لەو جۆرە خواردنانەن كە دەوڵەمەندین بە "ئۆمیگا 3"، هەروەها بەئاستێكی بەرز ڤیتامین "E"یان تێدایە، بەپێی توێژینەوەكان خواردنیان چاو دەپارێزێت لە بێهێزبوونی چاو سەرەڕای هەڵكشانی تەمەن.

سێیەم:ترشەمەنییەكان
میوە ترشەكانی وەكو لیمۆ، پرتەقاڵ و لیمۆی هندی، سەرچاوەی دەوڵەمەندی ڤیتامین "c"یە، ئەوانە هۆكاری كاریگەرن بۆ رێگرتن لە كزبوونی چاو.

چوارەم: سەوزەوات
 سەوزەوات دەوڵەمەندن بە ڤیتامینی "C" و "E">

پێنجەم: گێزەر
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین "E" و بیتاكۆرین، ئەم گرنگترین مادەیە چاو بە تەندروستی دەهێڵێتەوە، هەروەها ڤیتامین "E" رۆڵێكی بنەڕەتی هەیە بۆ بەهێزكردنی بیركردنەوە.

پێنجەم: پەتاتە
دەوڵەمەندە بە بیتاكۆرین، هەروەها سەرچاوەیەكی باشە بۆ دەستكەوتنی ڤیتامین "E". 

حەوتەم: گۆشتی مانگا
گۆشتی مانگا، بەشداریدەكات لە پاراستنی تەندروستی و بەهێزی چاو بەپێی توێژینەوە زانستییەكان.

هەشتەم: هێلكە
سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە مادەی "لۆتین و زیاكسانسین" و ڤیتامینی "E" و "E" و زینک، لەبەرەئەوە باشترین خواردنە بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی لەدەستدانی رووناكی چاو سەرەڕای هەڵكشانی تەمەن.

نۆیەم: ئاو
خواردنەوەی ئاوی زۆر سوودی گەورەی بۆ تەندروستیی چاو هەیە، هەروەها رێگە لە وشكبوونی چاو دەگرێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد