تەندروستی

سوودە سەرسورهێنەرەكانی سیر

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودە سەرسورهێنەرەكانی سیر
مەودا میدیا-

سیر یەکێکە لە روەکە سوودبەخشەکان، وەکو دەرمان بەکاردەهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی چەندین نەخۆشی، سوودی گرنگیش بە پێست دەگەیەنێت، ماڵپەڕی bespotted سوودەکان و شێوازی بەکارهێنانی بڵاوکردووەتەوە.

سوودەکانی:

1. دەوڵەمەندە بە کالسیۆم، زینک، سیلینیۆم و مەگنسیۆم، پێست بە جوانی دەهێڵێتەوە.
2. دژە ئۆکسانە و پێست لە شێرپەنجە دەپارێزێت.
3. سوڕی خوێن چالاک دەکات و پێست بە گەشاوەیی دەهێڵێتەوە.
4. دژە بەکتریا و دژە هەوکرنە چارەسەری زیپکەی روخسار دەکات.
5. دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C یارمەتی زو ساڕێژبوونی برینی پێست دەدات.
6. دژە پیربوونی روخسارە.
7. چارەسەری خاڵە رەشەکانی روخسار دەکات.

شێوازی بەکارهێنانی:

ماسکی ئالۆڤێرا و سیر بۆ نوێبوونەوەی پێست.
یەک کەوچک ئالۆڤیرا، 1 دەنک سیر و 1 کەوچک زەیتی گوێزی هندی تێکەڵ بکە تا وەکو گیراوەیەکی لێدێت، بۆ ماوەی 10 خولەک بیدە لە پێستت، دواتر بیشۆ و کرێمی تایبەت بە جۆری پێستت بەکاربهێنە.

ماسکی سیر بۆ دژە پیربوون:

1 دەنک سیر، 2 کەوچکی بچوک مۆزی وردکراو، 1 کەوچکی بچوک زەیتی بادەم، چەند دڵۆپێک زەیتی لاڤێندەر، تێکه‌ڵی بکە بۆ ماوەی 10 خولەک بیدە لە پێستت، پاشان کرێمی شێدارکەرەوە بەکاربهێنە، هەفتەی 1-2 جار دووبارەیبکەرەوە.

ماسکی سیر بۆ زیپکە:

1 دانە سیر، 1 کەوچکی بچوک هەنگوین، 2 کەوچکی بچوک هاڕاوەی شۆفان، 2-3 دڵۆپ زەیتی چا، پێستت خاوێنبکەرەوە و پاشان ئەم تێکەڵەیەی لێبدە، دوای 10-15 خولەک بیشۆ.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد