تەندروستی

ئیشی ناوماڵ لەم نەخۆشییانە دەتپارێزێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیشی ناوماڵ لەم نەخۆشییانە دەتپارێزێت
مەودا میدیا-

بەگوێرەی توێژینەوەیەک، ئەنجامدانی كارەكانی ناوماڵ وەكو ئامادەكردنی خواردن، پاككردنەوە، شتن و رێكخستن، بەردەوام بە شێك لە كاتی مرۆڤەكان دەبات، بەڵام ئەمە بی سود نییە، دەركەوتوە مەترسی نەخۆشییەك كەمدەكاتەوە.

لە هەواڵێكی sciencedaily هاتووە، ئەو كەسانە رۆژانە بۆ ماوەی چوار كاتژمێر كاری ناوماڵ دەكەن و دەجوڵێن، مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشی دڵ بەڕێژەی %43 كەمترە، بەڕێژەی %30 ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ و مێشك كەمدەبێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەری مردن بەهۆی گیرانەی دەمارەكانەوە بە رێژەی %62 نزمدەكاتەوە.

ئەو توێژینەوەیە ئەوەشی خستووەتەڕوو، جوڵەكانی رۆژانە گرنگن بۆ پاراستنی تەندروستی، هەتا زیاتر كاتەكانت بە كاری ناوماڵ بەسەر ببەیت زیاتر مەترسی ئەم نەخۆشیانەت كەمدەبێتەوە.

ئەو كەسانەی ئارەزوی كارەكانی ناوماڵ ناكەن، دەتوانن رۆژانە بەشێك لە كاتەكانیان بۆ وەرزشكردن تەرخان بكەن، ئەمەش یارمەتی مانەوەیان دەدات بە تەندروستی.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان