عیراقی

عەللاویش بە دەردی حكومەتەكانی تر دەچێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەللاویش بە دەردی حكومەتەكانی تر دەچێت
مەودا میدیا-

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت محەمەد عەللاوی ناتوانێت ئەو بەڵێنانە جێبەجێ بكات كە داویەتی بە هاوڵاتیانی عیراق و دەشڵێت دیار نییە پێكهاتەكانی پشتگیری دەكەن یان نا.

جەمال شوكر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "كاتێك كەسێك دەبێتە سەرۆك وەزیرانی عیراق دەبێت لایەنە سیاسییەكان پشتگیری بكەن، تائێستا كابینەكانی پێشوو نەیتوانیوە دەست بۆ هەندێ پرسی گرنگ بە تایبەتی گەندەڵی ببەن".

ئەوەشی خستەڕوو "عەللاوی لە وتارەكەیدا باسی لەوەكرد كە لەگەڵ وەگرتنی متمانە بە كابینەكەی، دەست دەكات بە لێكۆڵینەوە لەو كەسانەی كە تەقەیان لە خۆپیشاندەران كردووەو خۆپیشاندەریان كوشتووە، دەدرێنە دادگا، بەڵام ئەمە كارێكی قورسە بتوانرێت دادگا ئازاد و بێ لایەن بكرێت".

جەمال شوكر هەروەها وتی "حكومەتەكەی عەللاوی حكومەتێكی رزگاركەرە، بە دڵنیایەوە ناتوانێت ئەو بەڵێنانە جێبەجێ بكات كە داویەتی بە گەلی عیراق".

بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ متمانەدا بە كابینەكەی عەللاوی كۆببێتەوە.
Qaiwan
Qaiwan